بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٨ ئەندامییان شەهید بوونەتەوە.
حزب الله-ی لوبنان لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد کە رژێمی داگیرکەر هێرشی کردووە سەر هێزەکانی بەرخۆدان لە سنووری لوبنان.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ ئەندامیان شەهید بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٢٩ ئەندامی حزب الله شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەران ١٢ ئەسیری غەززەییان ئازاد کرد.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە شاری خان یونسی کەناری غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی نیپال ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢٧ کەسیش بریندار بوون.
شێخ نەعیم قاسم یاریدەدەری سکرتێری گشتیی حزب الله دوای شەهادەتی حەسەن نصرالله راگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پشتگریکردن لە غەززە و لە قۆناغێکی نزیکدا رابەری نوێی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرن.